پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)
سەرۆك بارزانی لە یادی لە دایكبوونی پێغەمبەر ئیسلام (د.خ)، پەیامێك بڵاو دەكاتەوە و ڕای دەگەیەنێت، لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای گەورە داواكارم دەرگای خێر و بەرەكەت و ڕەحمەت بە ڕووی گەلی كوردستان و گەلانی عێراق و ناوچەكە بكاتەوە.
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن، حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی له هەموو موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان ده‌كه‌م.
له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا لە خودای گەورە داواكارم ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت و ڕەحمەت به ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی عێراق و ناوچه‌كه بكاته‌وه و ئاشتی و مرۆڤدۆستی سەرانسەری جیهان و ناوچەكەمان بگرێتەوە.
هەروەها لە یەزدانی مەزن دەخوازم فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی لەناو گەلەكەماندا قووڵتر و فراوانتر ببێت.
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته
مسعود بارزانی
8ی تشرینی یەكەمی 2022