بە ڤیدیۆ ،مانگرتن و هاتنە سەرشەقام لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ جارێکیتریش دەستی پێکردەوە .
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/10/frame-website-1-21.jpg)
هاوکات لە گەڵ سەرهەڵدانی ئەمڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و تایبەت شاری سنە ، لە زۆربەی شارەکانی دیکەی ئێران مانگرتن و خۆپیشاندان دەستیپێکردۆتەوە لە دوای بانگەوازی جەماوەریی ناوخۆیی و دەرەوەیی چالاکانی سیاسیی و کۆمەڵایەتی .
بە پێی دوایین زانیاری تایبەت بە دەزگای میدیایی خواکوڕک ، لە ئەنجامی دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان تا ئێستا ، 3 بریندار و کوژراوێکی لێکەوتۆتەوە .
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەبیندرێت ، لاوان بە بەستنی شەقامەکان و ئاگر کردنەوە ، هەوڵی فراوانترکردنی خۆپیشاندانەکان دەدەن و هاوکاتیش رێگری ەکەن لە هاتنەپێشەوەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران.
کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکە