په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆی ده‌خاته ده‌نگدانه‌وه
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و وابڕیاره پێشنیازەیاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمان)، بخرێتە دەنگدانه‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ی10ی2022، کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی دەست پێبكات، وه‌ك له بانگهێشتنامه‌ی سەرۆکی پەرلەماندا، كه ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان، دوو تەوەری سەرەکی دەبێت، یەکەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق) و دووەم: بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
پێشتر به نوسراوێكی فه‌رمیی كه واژۆی په‌رله‌مانتارانی هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و پێكهاته‌كانی له‌سه‌ر بوو، پێشنیازه یاسایه‌كیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، به‌ناوی (به‌رده‌وامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق) بۆئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێك ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان درێژبكرێته‌وه، ئامانجیش له ده‌رچواندنی یاساكه بۆ ئه‌وه‌یه تا كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، بۆشایی یاسایی دروست نه‌بێت.