حکومەت دامەزراندنی نوێی ڕاگەیاند
وەزارەتێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دامەزراندنی نوێ لە هەولێر ڕادەگەیەنێت و، فۆڕمەکەشی بڵاو کردەوە.
لە راگەیێندراوێکدا، کە وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی ( خواکوڕك) کەوتووە، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیدا رای گەیاندووە،” وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی 11 هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەكادیمیای ڕاهێنانی ڕاهێنەران (ئەكادیمیای سویدی) لە پارێزگای هەولێر.
لە راگەیێندراوەکە هەروەها هاتووە، دامەزراندن تەنیا بۆ شۆفێری و كارمەندی پرسگە و باخەوان و خاوێنكەرەوە دەبێت، پێویستە تەمەنی لە نێوان 24 بۆ 35 ساڵ بێت، واتە نابێت تەمەنی لە 24 ساڵ كەمتر بێت ئەگەر بە ڕۆژێكیش بێت، نابێت تەمەنی لە 35 ساڵ زیاتر بێت ئەگەر بەڕۆژێكیش بێت .
لەبارەی مەرجەکانیش ئەوە خراوەتەڕوو کە، ئەو كەسەی فۆرمی بۆ شوفێری پڕ دەكاتەوە، پێویستە مۆڵەتی گشتیی هەبێت، پێویستە دانیشتووی شاری هەولێر بێت، پێویستە بۆ وەرگرتنی فۆرم سەردانی ئەكادیمیای ڕاهێنانی ڕاهێنەران ( ئەكادیمیای سویدی ) بكات لە گەڕەكی رووناكی پشت بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێنچ.
سەبارەت بە کاتی پێشکەشکردنی فۆڕمەکەش باس لەوەكراوە،” پێشكەشكردنی فۆرم دەست پێ دەكات لە ئەمڕۆوە تا 14ـی تشرینی دووەم.