بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتیەوە
بەداخەوە ئەمڕۆ لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵی خۆی،پەرلەمانتاری فراکسیۆنمان هەڵکەوت لالە ئەنوەر لە بازگەی عەربەت_سلێمانی بێ ڕێزی پێکراوەو زۆر نابەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵکراوە لەلایەن کارمەندانی بازگەوە.
ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی ئەم کارە بەتوندی ئیدانە دەکەین و دژی هەر بێ ڕێزییەکین بە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و ئەم بابەتە بۆ ئێمە مایەی قبوڵکردن نابێت،پەرلەمانتار خاوەنی پارێزبەندییەو دوای خۆ ناساندنی دەبێت بە ڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت ئینجا پەرلەمانتاری هەر لایەنێکبێت.
وێڕای ئهوهی به ڕێكاری پهیڕهوی داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەین هەڵوێستییان هەبێت لەم بابەتەداو چاوەڕێی ئەوەین بەدواداچوونی جدی بکەن.
لهههمان كاتدا هۆشداری دهدهین لهوهی بێڕێزی كردن به ههڤالانمان قبوڵكراو نابێت و بێدهنگ و بێههڵوێست نامانهێڵێتهوه .
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان