بزانن كه‌شناسی چی ده‌ڵێت سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وا له‌ نه‌ورۆز.؟

خواكوڕك
 بەشى پێشبینى به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی  و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان باری كه‌ش و هه‌وای بۆ رۆژانی نه‌ورۆز  راگه‌یاندوه‌مشێوه‌یه‌: 
کەش و هەواى رۆژانى نەورۆز
نەورۆزتان پێرۆز بێت
هەرێمى کوردستان بە کەشێکى ناسەقامگیر تێپەڕ دەبێت.
یەکەم رۆژى نەورۆز / ئاسمانى هەرێم بە گشتى نیمچە هەورو هەورى تەواو دەبێت لە تەواوى پارێزگاکانى هەرێم باران بارین دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان ڕێژەى باران بارین زیاتر دەبێت وە لە ناوچە شاخاویەسنووریەکان لە ئەنجامى نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بەفرێکى کەمیش دەبارێت
دووەم رۆژى نەورۆز/ هەرێمى کوردستان دەکەویتە ژێر کاریگەرىنزمە پاڵەپەستۆى تورکیا ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو لە هەندێ ناوچە بۆ هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى نمە باران .بەلام لە پارێزگاى هەولێرو سلێمانى ئەگەرىباران بارین زیاتر دەبێت
سێ یەم رۆژى نەورۆز/هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور پاریزگاى هەولێرو دهۆک نمە بارانێکى کەمى دەبێت .بەلام پارێزگاکانى هەڵەبجە و سلێمانى و کرکووک زۆرترین ڕێژەى باران بارینى دەبێت هەروەها ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزو خۆڵێش هەیە لە هەندێ ناوچە .
تێبینى/ لە گۆرانکاریەکان ئاگادارتان دەکەىینەوە بە گوێرەى ڕاپۆرتى رۆژانەى بەشى پێشبینى

Back to top button