لیژنەی پێشمەرگە بەدواداچوون بۆ بۆردوومانەکانی ئێران و تورکیا دەکات
گوشار و هێرشەکانی ئێران و تورکیا بۆ ناوچە سنوورییەکان بەردەوامە و لیژنەی پێشمەرگەش لە پەرلەمانی کوردستان بەداواداچوون دەکات
لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مان، بۆ لێكۆڵینه‌وه له بۆردومانه‌كانی سوپای ئێران و توركیا، له باڵه‌كایه‌تین و دواتر ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كان و ڕاسپارده‌ش بۆ ڕێگری له‌و بۆردومانانه، ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10/10/2022، لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان گەیشتنە باڵەکایەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە بۆردومان و تۆپبارانی ئێران و تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌و سنووره، ئه‌و پەرلەمانتارانه ئێستا لە سنووری چۆمانن و دواتر دەچنە سنووری حاجی ئومەران و پاشان برادۆست و سیدەکانیش به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
لیژنەکە بەدواداچون بۆ زەرەر و زیانی بۆردومانی سوپای تورکیا و تۆپبارانی ئێران دەکەن و دواتر راپۆرتێک لەبارەی زەرەر و زیانەکانی بۆردومانەکان و راسپاردەش بۆ رێگری لە بەردەوامی تۆپباران و بۆردومانەکان ئامادە دەکەن و ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی دەکەن.