بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ: شێوازی دەستگیرکردنی ھەردوو ڕۆژنامەنوس گومانی دروستکردووە

بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ دەڵی: شێوازی دەستگیرکردنی ھەردوو ڕۆژنامەنووس گومانی دروستکردووە چونکە پۆلیس دەستگیری نەکردوون.

 

دیاری محەمەد،بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ لە بارەی دەستگیرکردنی هەردوو رۆژنامەنووسەکەی شەوی ڕابردوو لە شاری سلێمانی رای گەیاند:”شێوازی دەستگیرکردنی ھەردوو ڕۆژنامەنووس گومانی دروستکردووە چونکە پۆلیس دەستگیری نەکردوون.

راشیگەیاندووە:” ڕۆژنامەنووسەکان پێش سەردانیان بۆ سلێمانی پرسیاریان کردووە کە ئایا ھیچ کەیسێکیان لەسەرە و ھیچیان دەستنەکەوتوە.”

 

دەشڵێ:” کەیسێکی مەدەنییە، بەداخەوە لەلایەن دژەتیرۆری یەکێتی دەستگیرکراون.”

 

باس لەوەش دەکات:” کەیسەکانیان بڵاوکردنەوەیە ، پێویست بە دەستگیرکردن ناکات، تەنانەت گەر تۆمەتەکەش بەسەریان ساخبێتەوە دەکرێت غەرامە بکرێن.”

دیاری محەمەد گوتیشی ڕۆژنامەنووسەکان تا ئێستا ھۆکاری دەستگیرکردنیان نازانن.”

 

ناوبراو زیاتر گوتی :” ئەوەی سكاڵاکارە نابێت کەس دەستگیربکات٠

Back to top button