بە ڤیدیۆ ، رۆژهەڵاتی کوردستان : شاری سنە بە هێزێکی زۆری سەربازی تەنراوە

 

لە بەردەوامیی ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران و تایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان ، تا دێت ئالۆزیی زیاتر شارەکان دەتەنێتەوە .

 

شەوی ڕابردوو شارەکانی سنە ، سەقز ، کرماشان ، بۆکان و مهاباد و چەندین شار و شارۆچکەیتر بە جۆرێکی بەگوڕتر لە 25 رۆژی ڕابردوو رژانەوە سەر شەقامەکان و بە بەکارهێنانی کۆکتێل ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوونەوە .

 

هاوکات لەشارەکانی ئێرانشار ، ئیسفەهان ، شیراز و تاران ، خۆپیشاندانەکان بەردەوام بوون.

بە پێی زانیارییەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک . شاری سنە بە تەواوی میلیتاریزەی سەربازی کراوەو هێزەکانی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە چەک و کۆپتەری سەبازی و هینانی هێز لە هەمەدان و شارەکانی ترەوە ویستوویانە دۆخی سنە کۆنتڕۆڵ بکەن .

تا ئیستا ئاماری ڕوون لە سەر گیان لە دەستدان و بریندارەکان لەبەر دەستدا نییە

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک بکە

IMG_2746

Back to top button