ئەمریکا بۆ لایەنە سیاسییەکانی عێراق : توندوتیژی قبوڵكراو نییه
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای دیالۆگێکی فراوانی نیشتیمانی و ڕەتکردنەوەی توندوتیژی و خێراکردن و دۆزینەوەی ڕێگایەکی هاوبەش دەکات لە نێوان هێزە سیاسییەکانی عێراق.
نێد پرایس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشکرای دەکات کە ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر عێراقییه‌كان له هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌ختدا ده‌نگیاندا به‌و هیوایه‌ی كه ئه‌نجامه‌كه‌ی حكومه‌تێك بێت كه لەگەڵ ئیراده‌ی گه‌لی عێراق گونجاو بێت ، له‌و كاته‌وه سه‌ركرده‌كانی عێراق نه‌یانتوانیوه ناكۆكییه سیاسییه‌كانیان بەلاوە بنێن و چاره‌سه‌ری کێشەکانیان بكه‌ن، بۆیە ئه‌مریكا پشتگیری له دیالۆگێكی فراوان و گشتگیر ده‌كات بۆ دروستكردنی ڕێگایه‌كی هاوبه‌ش به‌ره‌و داهاتوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاتووە : ئێمه له‌گه‌ڵ هاوڕێ عێراقیه‌كانمانداین و دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه توندوتیژی قبوڵكراو نییه، هه‌روه‌ها داوا له هه‌مو لایه‌نه سیاسییەكان ده‌كه‌ین ڕێگه‌یه‌كی ئاشتیانه و گشتگیر بدۆزنه‌وه بۆ ده‌ربازبوون له‌و چه‌قبه‌ستوییه سیاسییه‌ی لە عێراق هەیە.