دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ بە کەفالەت نووری مالیکی ئازاد دەکات

 

تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکان ، نووری مالیکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسای ڕەوانەی بەردەم دادگا کرد .

 

میدیاكان لە زاری دادوەر جەعفەر مووسەوی كە یەكێكە لە سەركردەكانی رەوتی سەدرەوە بڵاویان كردەوە، دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ تایبەت بە تۆمارە دەنگییە دزەپێكراوەكان، نووری مالیكی بانگهێشت كردووە و ئەویش بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 11ی 10ی 2022، ئامادە بووە لەبەردەم دادگا.

 

هاوکات ئاماژەی بەوە کراوە ،  كە پاش ئەوەی وتەی سەرەتایی لێ وەرگیراوە، دادوەری لێكۆڵینەوە بە كەفالە نووری مالیكی ئازاد كردووە.

 

جێگەی ئاماژەیە لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەنووسی عێراقی عەلی فازڵ، زنجیرەیەك تۆماری دەنگیی نووری مالیكی بڵاو كردەوە كە تێیدا لەگەڵ چەند كەسێك قسەی دەكرد و تێیدا هەڕەشەی جۆراوجۆری لە رەوتی سەدر و هەندێك لە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دەكرد، ئەمەش لە لایەن رەوتی سەدرەوە جگە لە گرتنەبەری ڕێگەی دادگا، كاردانەوەی توندی لێ كەوتەوە.

Back to top button