حکومەت چارەسەری كهسوكاری شههیدان و زیندانیانی سیاسی له سهنتهرهكانی دڵ کردە بێ بهرامبهر
لە بڕیارێکی نوێدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە پشکنین و نەشتەرگەری و چارەسەری تەندروستی کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی لە سەنتەرەکانی دڵ دەکرێتە بێ بەرامبەر.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری رای گەیاند:” دوای ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وەزارەتی کار و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ زیاتر خزمەتکردنی کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتوانی چەکی کیمیای، بەپێی کۆنووسی رێککەوتنەکە کە لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە نێوان هەردوولا ئیمزاکرا.”
راشیگەیاندووە:” وەزارەتی تەندروستی زنجیرەیەک نووسراوی فەرمی وەک بڕیار و گشتاندن و بەدواداچوون ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، کە هەموویان بۆ خزمەتی زیاتر و ئاسانکاری کردنە بۆ کەس وکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتووانی چەکی کیمیای.
ئەوەش خراوەتەروو:” بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی پشکنین و نەشتەرگەری و چارەسەری تەندروستی کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتوانی چەکی کیمیای، بەنوسراوی پشتگیری وەزارەتی کار و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئاماژەدان بە کۆدی تایبەتی لە سەنتەرەکانی دڵ لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بێ بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.