گرتە ڤیدیۆیەك رۆنالدۆ ئاشكرا دەكات

لە سەر گرتەیەگی ڤیدیۆیی كە تێیدا كرستانۆ رۆناڵدۆ بەسەرخۆشی دەردەكەوێت، ماچی كچان دەكات كە لەناو تۆرەكانی كۆمەڵایەتی بڵاو كراوەتەوە هەڵایەكی گەورە دروست دەبێت،

 

 

هەر لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە  پێش ماوەیەکی کەم لە پەیوەندی کردن بە کەمپەکانی مەشق کردنی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕۆناڵدۆ لە یانەیەکی شەوانە لە دورگەی “ئیبیز”ی ئیسپانی بەدیکراوە و خەریکی مەی خواردنەوە بووە و ژمارەیەکی زۆر کچ لە چواردەوری بون .

 

هەروەها ئاشکراشی کردووە ڕۆناڵدۆ لەبەشی ناوداران بووە و ماچی کچێکی نادیاریکردووە و پاشان کڵاوێکی رەشی لەسەر کردووە و زۆر سەرخۆش بووە .

لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیە، هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید  توشی سەرسوڕمان بون لەکاتێکدا ڕۆناڵدۆ لە چاوپێکەوتنێکی پێشتر وتبوی لەبەر لەش و لاری و باری جەستەیی خواردنەوەی کحولی ناخواتەوە .

Back to top button