یادگار مەحموود بۆ ڕێزان شێخ دلێر: تۆش باش دەزانیت كە سەرۆك بارزانی كلیلی چارەسەری كێشەكانە

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامێكی توندی ڕێزان شێخ دلێر دەداتەوەو پێی دەڵێت : ”تۆش باش دەزانیت كە سەرۆك بارزانی كلیلی چارەسەری كێشەكانە“

یادگار مەحموود، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیوویەتی: ”سەرۆک مەسعود بارزانی کلیلی چارەسەری کێشەکان بووە، زۆر جار گلەیی ئاراستە کراوە کە لایەنە عێراقییەکان پێکدەهێنێتەوە و کێشەکانیان بۆ چارەسەر دەکات، بەڵام هەر زوو سیاسییەکانی عێراق ئەم ڕۆڵەی بەڕێزیان لەبیر دەکەن و دەکەونە دژایەتیی هەرێمی كوردستان.“

 

یادگار مەحموود، لە نووسینەکەی وەڵامی ڕێزان شێخ دلێر، راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی داوەتەوە و دەڵێ: ”سەیرم لێ نایەت کە ڕێزان شێخ دلێر ئەم ڕاستییە بە جۆرێکی دی باس لێ دەکات و دەڵێت: (سەرۆک بارزانی چارەسەری نەخستووەتە ڕوو بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرکۆماری عێراق) واتە ئەویش دەزانێت کە بەڕێزیان کلیلی چارەسەری کێشەکانە.“

 

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە نووسینەکەی دەشڵێت:” سەرۆک بارزانی لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی گشتیدا، چارەسەری کێشەکانی هەموو پێكهاتەكان دەکات، نەک بە سیاسەتی قۆرخکاری و بەرژەوەندیی تەسكی حزبایەتی، هەر بۆیە لە ئاستی عێراق و ناوچەکە و نێودەوڵەتییشدا ڕوو لە سەرۆك بارزانی دەکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر.“

Back to top button