بەگوژمەی 3 ملیار دینار شەقامێكی 30 مەتری لەسەنتەری پارێزگای دهۆك دروست دەكرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بە كوژمەی 3 ملیار دینار شەقامی 30 مەتری لە سەنتەری پارێزگەی دهۆك دروست دەکرێت.

ئەبابەكر تاهر، ئەندازیار لە شارەوانی رۆژئاوای دهۆك رای گەیاند، فراوانبوونی پارێزگای دهۆك وای کردیە پێویستی بە شەقامی زیاتر بێت لەبەر ئەوە فراوانکردن و دروستکردنی شەقام بەردەوامەو ئێستا کار لەسەر شەقامی 30 مەتری دەکرێت لەسەنتەری پارێزگا بە گوژمەی 3 ملیار دینار .”

راشیگەیاند، ئەو شەقامە لە کەرتی 45 ماسیکێیە و بە تەواوکردنی رێگای هەزاران هاووڵاتی خۆش دەبێت و قەرەباڵغی نامێنێ.

هاوکات شەمال كەمال، ئەندازیاری كۆمپانیای جێبەجێکار بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوتوویەتی، رۆژانە 60 كرێكار كاری تێدا دەکەن و ماوەی پڕۆژەکە 300 رۆژە و ئێستا 7%ێ  هاتیتە جێبەجێکرد.

Back to top button