ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی كوردستان له یادی نه‌ورۆز له سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك هه‌ڵده‌درێ.
خواكوڕك
ئەمساڵ خەڵكی كەركووك جیاوازتر لە ساڵانی رابردوو یادی جەژنی نەورۆزی كوردان پیرۆز دەكەن، چونكە ئەمساڵ مەترسی داعش لەسەر شارەكە نەماوە، ھۆكارێكی دیكە ئەم نەورۆزە دەبێتە دەروازەیەك بۆ ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر فەرمانگە و دامەزراوە حكوومی كەركووك، بۆ ئه‌و پرسه‌ش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه له شاره‌كه.
ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت ئەمساڵ زۆربەی چالاكییەكانی كەركووك لەسەر قەڵای شارەكە بەڕێوەدەچن، كە ئەم قەڵایە وەك ھێمای بەرخودانی گەلی كوردە، بڕیاریشە ھەموو لایەنە سیاسییەكان و پارێزگاری كەركووك لەسەر قەڵا ئاگری نەورۆز بكەنەوە و پێشوازی لە ساڵی نوێی كوردی بكەن و به هه‌ڵدانی ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی كوردستان كه درێژیه‌كه‌ی 10 مه‌تره و پانیه‌كه‌ی 5 مه‌تره و له سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك كاتژمێر (4:30) هه‌ڵده‌دری.