هەرێم رەفعەت بەهۆی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر كراوە
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش\هەولێر ئاشکرای دەکات هۆكاری دەستگیركردنی پارێزەر هەرێم رەفعەت بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بووە
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش\هەولێر راگەیاند: ”هاووڵاتی هەرێم رەفعەت بەهۆی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەرەوە لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەكانەوە دەستگیر كراوە، بۆیە ئێستا بە بڕیاری دادوەر لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش\هەولێر دەستبەسەرە و كەیسەكەی بەپێی رێوشوێنی یاسایی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.“
جێگەی ئاماژەیە لە دوێنێ سێشەممەوە چەند میدیایەكی سنووری سلێمانی، بۆ لابردنی سەرنجی خەڵك لەسەر دەستگیركردنی هەردوو رۆژنامەنووس (سەرتیپ قەشقەیی و ئیبراهیم عەلی) سەرنووسەر و بەڕێوەبەری نووسینی ماڵپەڕی (بوار میدیا) كە لە لایەن دژەتیرۆری یەكێتییەوە گیراون، دەنگۆی ئەوە بڵاو دەكەنەوە كە پارێزەر هەرێم رەفعەت بەبێ هیچ تۆمەت و تاوانێك لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر كراوە.