ئەنجوومەنی ئاسایش هەرێمی کوردستان ئهنجامی لێكۆڵینهوه لە تیرۆرکردنی هاوکار جاف بڵاودەکاتەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/10/٢٠٢٢١٠١٢_١٨٥٣٠٩.jpg)
پاش كهمێكی دیكه ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کردەوە تیرۆریستییەکەی رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2022ی گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر بڵاوبكاتهوه.
لهو كردهوه تیرۆریستییهدا، ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەناوی هاوکار عەبدوڵڵا رەسووڵ شەهید بوو، چوار سەرنشینی دیکەش کە پێکهاتبوون لە هاوسەری و دوو منداڵەکەی و خوشکێکی بریندار بوون.
رۆژی 7ی تشرینی یهكهم، هاوكار جاف، له شاری ههولێر، له رێگهی مینێكی چێندراو تیرۆر كرا.