ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک كۆمار كۆدەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممه، كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار كۆدەبێتەوە.
لە نوێترین لێدوانی پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی سیادەی سوننە لەبارەی ئامادەبوونی ئەندامانی لە دانیشتنەكە ئەوەیە بەشداریی دانیشتنەكە دەكەن، گرێكوێرەی دانیشتنەكە بەرهەم ساڵحە، بۆیە ئەگەر ئەو گرێیە بكرێتەوە، پارتی بە كاندیدكردنی لەتیف رەشید رازی دەبێت.
بەپێی نوێترین هەڵوێستی لایەنەكان هەموو هێزەكانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، واتە چوارچێوەی هاوئاهەنگی و سەربەخۆكان و لایەنەكانی تریش، كورد و سوننە و كریستیان، ئامادەی دانیشتنی ئەمڕۆ دەبن و سەرۆك كۆمار تێپەڕ دەكرێت.
بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كە 41 كاندید هەن، چوار لە كاندیدەكان دیارن و دوو لە كاندیدەكانیش كە رێبەر ئەحمەد/پارتی/ و بەرهەم ساڵح/یەكێتی/ دوو ركابەری بەهێزن، لەگەڵ دادوەر رزگار ئەمین و د. لەتیف رەشید.