ئێران بۆ پاساوهێنانەوە بۆ هێرشەکانی سەر خاکی هەرێمی کوردستان نامەیەک ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات
دوای دوو هەفتە لە هێرشە مووشەکییە قورس و بێفڕۆکەوانەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ،حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نامەیەکدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی : ناچار بووین هێرش بکەیین
نوێنه ری هه میشه یی كۆماری ئیسلامی ئێران له نه ته وه یه كگرتووه كان له نیویۆرك ڕۆژی چوارشه له نامه یه كدا بۆ سه رۆكی كاتی ئه نجوومه نی ئاسایش نووسیویه تی، دوابه دوای کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێم کوردستان سەبارەت بە هۆشدارییەکانی ئێمە لەمەڕ بوونی هێزەکانی دژبەری ئێران کە هاندەری سەرەکی نارەزایەتی دەربڕیەکانی ناو ئێرانن ، بە ناچاری هێرشمان ئەنجامدا
لە ئەنجامی هێرشە قورسەکانی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لانیکەم ٨ ڕۆژ بەردەوام بوو، لانیکەم ١٣ کەس کوژران کە یەک لەوان ژنێکی دووگیان بوون. یەکێکی دیکەش لەو کوژراوانە هاووڵاتییەکی کوردی ئێرانی بووە کە هاوکات ڕەگەزنامەی ئەمریکیشی هەبووە.
حکومەتی بەغدا و هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتیان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕیوە ،هاوکاتیش بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە “تاوانێک ناوبردووە کە نیشاندەری بەردەوامی پێشێلکارییەکانی سەروەری نیشتمانیی عێراقە”. .”