ئێران و توركیا دژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستانن لە كەركووك
خواكوڕك
میدیاكانی ئێران و بەرپرسانی ئێران لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك، كە بەبڕیاری پارێزگای كەركووك و ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك وا بریارە پاش یادەكانی نەورۆز، هەڵكرێت، دژایەتی وڵاتەكەیان بۆ ئەو هەنگاوە دەربڕی و دەلێن هەموو جموجۆڵێكی تاك لایانە لەلایان كوردەوە بۆ فرەوان خوازی دەسەڵاتی كورد قبوڵ ناكەن لە كەركووك و ناوچە كێشە لەسەرەكان، توركەكانیش هاوشێوەی ئێرانیەكان بڕیاری تاكڵایانەی كورد لەو ناوچانە بە زیان بۆ ئاسایشی عێراق پێناسە دەكەن”.
بەرپرسانی ئێرانی رایانگەیاندووە، هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك زیان بە ئاسایشی عێراق دەگەێنێت، ئەم هەوڵانە لەچوارچێوەی فرەوانخوازی دەسەڵاتداری كوردی پێناسە دەكەن، توركەكانیش هاوشێوەی ئێرانیەكان لەزاری حوسێن موفتوئۆغڵو، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی رێنمایی پارێزگای کەرکووک لەسەر ھەڵواسینی ئاڵای کوردستان لە تەک ئاڵای عێراق، رایگەیاند: “دەستوری عێراق لەپێناو چاودێریکردنی سنوورەکانی ئیدارەی ناوچەی کێشە لەسەرەکان، باسی لە قۆناخێک کردووە. پێش ئەوەی ئەم قۆناخە پەیرەو بکرێت، جموجۆڵی تاکە لایەنێک لەسەر پرسی کەرکووک، زیان بە ھەوڵەکانی لێک نزیکبوونەوە و سەقامگیری عێراق دەگەیەنێت و دەیانخاتە مەترسییەوە. ئەم جۆرە ھەوڵانە مەترسی لەسەر فڕە کولتووری کەرکووک دروست دەکات کە دەوڵەمەندییەکانی کۆمەڵایەتی، کولتووری و ئابووری عێراق لەو شارەدا بەیەک نوساون”.
لەبەرامبەر دا ئەندام پەرلەمانتاران و فراكسیۆنەكانی كورد لەبەغدا و هەرێمی كوردستان و هاوڵاتیانی كوردستان پێداگری لە جێبەجێ كردنی بریاری پارێزگای كەركووك دەكەن، بە بڕیارێكی بوێر و پیرۆز پێناسە دەكەن، لەو بارەیەوە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەزاری گوتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان شوان داودی دەلێت: ئێمه له فراكسیۆنی یهكێتی نیشتمانی كوردستان له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق پشتگیری ئهو ههنگاوه بوێرانهیهی پاریِزگار دهكهین و داواش له ئهنجومهنی پارێزگا دهكهین پهله بكهن له دهركردنی بڕیارهكه، هەروەها دەلێت ئهمه وێڕای بڕوای رههامان به كوردستانیهتی شارهكه له ڕووی جوگرافی و مێژوییهوه ، هاوكات ههڵكردنی ئاڵای كوردستان وهفاداریهكی سهرجهم پێكهاتهكانی شارهكهیه لهبهرامبهر قوربانییهكانی پێشمهرگه، پێشمانوابوو پارته كوردستانییهكانی دهستپێشخهر دهبوون له پشتگیری كردنی ئهو ههنگاوه به شێوهیهكی فهرمی، چونكه ئهو كاره ئاواتێكی دێرینی كورده، كه ساڵههایه چاوهڕوانی دهكهین.
هەر لەبەرامبەر ئەو بریارەی پارێزگای كەركووك پارتی دیموكراتی كوردستان لەزاری شاخەوان عەبدولڵا ئەندام پەرلەمانی پارتی لە پەرلەمانی عێراق و نوێنەری كەركووك دەلێت، سەرتا دەمەوێت بڵێم ئێستا ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک لەبەردەم ئەرکێکی ئەخلاقی و یاساییە بۆ ئەوەی پێشنیاری پارێزگاری کەرکوک بخاتە بەرنامەی کارو دەنگی لەسەر بدەن ، چونکە ئەوە کەمترین وەفایە بۆ خوێنی ئەو شەهیدانەی لەپێناو کوردستانی بونی ئەم شارە گیانی خۆیان بەخت کرد ، ئەمە جگە لەوەی لەرووی یاسایشەو تا وشەی کێشە لەسەر (تنازع) هەبێت لەسەر ئەو ناوچانە، هەرێم هەمان مافی بەغدای هەیە تەنانەت بە هەڵدانی ئاڵاشەوە”.
هەروەها شاخەوان عەبدولڵا دەشلێت، هەرەشەکانی جبهەی تورکمانی ئەوەیە ساڵانیکە هاواردەکەن لەبەغدا نەک وەزیرێک بەڵکو فەرماندەیەکی سەربازیشیان پێتان نەداوە ئێستاش بەم قیڕە قیڕەتان دڵی دۆستەکانتان لە کورد و ئەو پێشمەرگانە مەرەنجینن کە لەپێناو تەواوی پێکهاتەکانی کەرکوک گەیشتنە شارەکەو گیانی خۆیان بەخت کرد، هەروەها دەشلێت، هەرچی وەڵاممان بۆ دەوڵەتی یاساو صادق لبان سەرۆکی کتلەی مستەقلون ئەوەیە ، لەڕابردوو هەرچی دژایەتی و هەڕەشەیەک هەیە بەکارتان هێنا لەبەرامبەر کەرکوک و کوردستان ، بەڵام دواجار هەر بە سەرکەوتنی خەلکی کوردستان کۆتای هات ، دەتوانن ئەمجارەش خۆتان تاقیبکەنەوە .