گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار كۆتاییهات

 

گه‌ڕی دووه‌می پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار له‌ په‌رله‌مانی عێراق كۆتاییهات.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، دەنگدانی نهێنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجامدراو لە گەڕی یەکەمدا، بە ئامادەبوونی 277 پەرلەمانتار، لەتیف رەشید (157) دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەستهێنا و بەرهەم ساڵحیش (99) دەنگی بەدەستهێنا.

 

گه‌ڕی دووه‌می پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌نێوان له‌تیف ره‌شید و به‌رهه‌م ساڵح، به‌ ئاماده‌بوونی 242 په‌رله‌مانتار به‌رێوه‌چوو، كه‌ دوای كه‌مێكی دیكه‌ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستپێده‌كات.

Back to top button