لەتیف رەشید بە سەرۆك کۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا
لەتیف رەشید بە دەنگی 162 نوێنه‌ر له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆماری عێراقدا له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکی کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.
لە دانیشتی ئەمڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (13ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری 2022)، گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆماری عێراق به ئاماده‌بوونی (269) په‌رله‌مانتار، به‌ڕێوه‌چوو.
له‌تیف ره‌شید له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا، توانی (157) ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت له كۆی (277) په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو، له كاتێكدا، به‌رهه‌م ساڵح، (99) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و له گه‌ڕی دووه‌مدا، ده‌نگی 162 نوێنه‌ری به‌ده‌ستهێنا و له به‌رامبه‌ردا به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح به هه‌مان شێوه‌ی گه‌ڕی یه‌كه‌م 99 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
پێشتریش لە راگەیەندراوێکدا، مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار و دامه‌زراندنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی فیدراڵ بڕیارمان دا به‌كشاندنەوه‌ی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، له كاندید کردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆماری عێراق.
هەروەها فراكسیۆنه‌كانی پارتی، ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی سیاده پشتیوانی خۆیان بۆ كاندیدكردنی له‌تیف ره‌شید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی كۆماری عێراق راگه‌یاند.
سەرۆك کۆماری هەڵبژێردراوی عێراق، ناوی تەواوی عەبدول لەتیف جەمال رەشیده، لە (10ی ئاب/ئۆگێستی 1944) لە شاری سلێمانی لەدایک بووە.
هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری ئەندازیاری شارستانی لە بەریتانیا و زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت.
لە ساڵی 2003 تاوەکو 2010 وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بووە و پاشان لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا وەک راوێژکار کاری کردووە.
لە رۆژی (13ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری 2022) لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکی کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.
لە دوای رووخانی رژێمی سەدام، تا ئێستا پێنج سەرۆک کۆمار چوونەتە كۆشكی سه‌لام، ئه‌وانیش: غازی عەجیل یاوەر، لە (حوزەیران/یۆنیۆ 2004 تا نیسان/ئەپریلی 2005)، یەکەم سەرۆک کۆماری عێراق بوو کە لەلایەن ئەنجوومەنی حوکمەوە لەدوای رووخانی به‌عس دیاری کرا.
دواتر مام جەلال تاڵەبانی وەک یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لە ماوەی 2005 تاوەکو 2014 لەو پۆستەدا بوو.
لە 2014 تاوەکو 2018 فوئاد مەعسوم، پۆستی سەرۆک کۆماری وەرگرت و دوای ئەویش بەرهەم ساڵح تا (13ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری 2022)، سەرۆک کۆماری عێراق بوو.