سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆككۆماری هەڵبژێردراوی عێراق دەكات

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2022 سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە دكتۆر لەتیف ڕەشید كرد بۆ هەڵبژاردنی وەك سەرۆككۆماری عێراق و وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگیریی خۆی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا.

هەروەها سەرۆك بارزانی هیوای ئەوەشی خواست پڕۆسەی سیاسیی عێراق بكەوێتە قۆناغێكی تازە و ئیجابی.

Back to top button