پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە بۆ ڕای گشتی

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یامێكی ئاراسته‌ی رای گشتیی كرد و لەبەشێکی هاتووە، لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو هەتا ئێستا هەوڵێکی زۆر درا بۆ ئەوەی ئیرادە و ئیستحقاقاتی گەلی کوردستان دەستی بەسەردا بگیرێت و کەسێک لە دەرەوەی کۆدەنگی و ئیرادەی گەلی کوردستان وەک سەرۆک کۆمار بسەپێندرێت. بەڵام ئەو هەوڵانە سەرنەکەوتن و ڕێگە نەدرا ئیرادەی خەڵکی کوردستان پشتگوێ بخرێت.

سەرۆك بارزانی دەشلێت: بۆ ئێمە هەمیشە پڕەنسیپ گرنگترە لە پۆست و پلە و پایە و، دواجاریش ئەو پڕەنسیپە سەرکەوت کە نابێ کەسێک بەسەر ئیرادەی گەلی کوردستاندا بسەپێندرێت و بکرێتە سەرۆک کۆمار.

 

ده‌قی په‌یامی سەرۆک بارزانی 

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەوە، هەر لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو هەتا ئێستا هەوڵێکی زۆر درا بۆ ئەوەی ئیرادە و ئیستحقاقاتی گەلی کوردستان دەستی بەسەردا بگیرێت و کەسێک لە دەرەوەی کۆدەنگی و ئیرادەی گەلی کوردستان وەک سەرۆک کۆمار بسەپێندرێت. بەڵام ئەو هەوڵانە سەرنەکەوتن و ڕێگە نەدرا ئیرادەی خەڵکی کوردستان پشتگوێ بخرێت.

 

بۆ ئێمە هەمیشە پڕەنسیپ گرنگترە لە پۆست و پلە و پایە و، دواجاریش ئەو پڕەنسیپە سەرکەوت کە نابێ کەسێک بەسەر ئیرادەی گەلی کوردستاندا بسەپێندرێت و بکرێتە سەرۆک کۆمار.

 

هیوادارم هەنگاوەكانی داهاتووی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە خزمەتی بەرژەوەندیی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستاندا بێت و كەشوهەوایەكی نوێ ژیانی سیاسی بگرێتەوە و، كۆتایی بە كێشە و ئاستەنگ و قەیرانەكانی ڕابردوو بێت.

 

مسعود بارزانی

 

13ی تشرینی یەكەمی 2022

Back to top button