نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایی له‌ د.له‌تیف ره‌شید كرد

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزبایی له‌ د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمارى نوێى عێراق ده‌كات.

 

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند،” پیرۆزبایى له‌ سه‌رۆک كۆمار د. له‌تیف ڕه‌شید ده‌كه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنى به‌ سه‌رۆك كۆمارى عێراق، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازم.

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند”هیوادارم هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه‌ هاوكار بن بۆ داهاتوویه‌کی باشتر و هاتنه‌كایه‌ى حكوومه‌تێكی‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكاریى هاووڵاتییان و ته‌حه‌دییه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌”.

Back to top button