لەیەکەم هەفتەی مانگی داهاتوو کۆنگرەی پارتی دەکرێت

 

لە لێدوانێکدا  بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان کاتی بەستنی کۆنگرەی 14 ی پارتی ئاشکرا دەکات .

 

خەسرۆ گوران ئاماژەی بەوە کرد ، بڕیاردراوە هەفتەی یەکەمی مانگی داهاتوو پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی 14ی لە شاری دهۆک بکات، هەروەها دەڵێت، ئێستا سەرقاڵی یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵایانەن کە لە بەڕێوەچوونی کۆنفرانسە نێوخۆییەکان و هەڵبژاردنی نوێنەراندا کراون.

 

هاوکات خەسرۆ گۆران گوتی : زۆربەی ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرە تەواوبوون، ئێستا لە قۆناخی یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵایانەن کە لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسە نێوخۆییەکان تۆمارکراون، کە بەمنزیکانە یەکلایی دەبنەوە.

 

لەبارەی ژمارەی ئەندامانی کۆنگرەش  بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی گوتی، “ژمارەی ئەندامانی کۆنگرە لە نزیکەی 700 ئەندام دەبێت.”

Back to top button