دژە تیرۆر یان ئامانجی تیرۆر

نووسین/ فرسەت سەیدشکور

 

تەسفییە حساب بە کوشتن ناشرینترین و قێزەونترین جۆری کاردانەوەیە کە تەنھا دەزگا سیخوڕییە تیرۆریستییەکان دەیگرنە بەر، بێگومان بەڵگەکانی ئەم ڕووداوە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ھیچ قسەیەک ھەڵناگرێت، ھیچ ڕوونکردنەوەیەک دەرحەقی بەڵگە و ڕاستییەکانی ئەم حەقیقەتە نایەت.

یەکێکی دیکە لەو خاڵە جەوھەرییەکانی کە شیاوی ھەڵوەستەیە بە ئامانجگرتنی شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستانە، ھەولێر جیالەوەی پێگەیەکی بەھێزی لەڕوانگەی سەقامگریی و ئاسایشی جیھانییەوە ھەیە، شوێنگەی حەوانەوەی ھەزاران ھاوڵاتی بیانی و چەندان کونسوڵ و نوێنەرایەتییە، نەدەکرا ئەم تاوانە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ھەولێرەوە چاوپۆشی بکرێت، ئاشکراکردنی تاوانبارانی ئەم تاوانە دەرخەری ئەوەیە کە ھیچ کەس و لایەنێک ھەتا ئەگەر ئەندامی دەزگا ئەمنیی و ھەواڵگرییەکان بن بە سانایی لەدەست یاسا دەرباز نابن و لە ھەر ئاست و پلەیکدا بن ڕادەستی یاسا دەکرێن، ئەم ڕووداوە پێش ئەوە ڕەھەندێکی ناوخۆیی ھەبێت ڕەھەندێکی جیھانیی ھەیە، دوور نییە دوای کردەوە تاوانکارییە ھاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەزگای تاوانبار بپچڕێنن کە ئەمەش لەسەر ناو ناوبانگی خۆیان خراپ دەشکێتەوە!

Back to top button