ڕەوتی سەدر هەڕەشە دەکات و کەسانێک بێبەری دەکات
رەوتی سەدر لە راگەیەندراوێکدا دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێکهێنانی نوێی عێراق راگەیاند و دەڵێت: ئەوەی بەشداری لە وەزارەتەکانی حکومەتی نوێ‌دا بکات، لە ئێمە بێبەرییە و نوێنەرایەتی ئێمە ناکات.
محەمەد ساڵح عێراقی وەزیرەکەی سەدر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: “حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی میللیشیای تاقیکراوەییە”.
دەشڵیت: “هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی لە عێراق شکستیان هێناوە”.
وەزیرەکەی سەدر، ئاماژەی بەوەشداوە: “پلانی مانەوەی گەندەڵ و گەندەڵکاران لە عێراق هەیە و رەوتی سەدر رێگە نادات داهاتی عێراق بچێتە بانکە گەندەڵەکانەوە”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێمە نیشانی هەموو لایەكی دەدەین کە پلانی بەدخوازانەیان هەیە بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتییان و تێکدانی هەموو شتێکی دیکە لەپێناو زیادبوونی گەندەڵی و دەستێوەردان لە داهات و چارەنووسی گەل، ئەمەش لە رێگەی شاردنەوەی بەڵگەنامەکان و سەپاندنی هەژموونی خۆیان بەسەر دەسەڵاتی دادوەری و ئەمنی و دەستە سەربەخۆکاندا.
رۆژی پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.
دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.