حەشدی شەعبی بەرەو رۆژهەڵاتی کوردستان ، جوڵەی پێکرا

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سلێمانییەوە ، ئاشکرای دەکات ، کاروانێکی حەشدی شەعبی بەرەوە رۆژهەڵاتی کوردستان جوڵەیان پێکراوە بۆ سەرکوتی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی شارەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ، ئەو بڕیار و جوڵەیە هاوکات دەبێت لە گەڵ ساڵیادی ڕەشی خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر .

 

ئەو سەرچاوەیە هاکات ئاماژەی بەوە کردووە ، بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو و بێشەرمانە، ئەمڕۆ کاروانێکی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و بە رەزامەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەرەو ئێران و شارە كوردییەكان چوون.

 

ئەو کەسایەتییە ئەمنییە گوتیشی ،ئەوە لە کاتێکدایە هێشتا مۆری خیانەتەکەی تر بە ناوچاومانەوە ماوە، بافڵ تاڵەبانی ئەم سەرکێشیەیشی تۆمار کرد و دەیەوێ کوردی رۆژهەڵات سەرکوت بکرێ.

 

.

Back to top button