مه‌سرور بارزانی هاوخه‌می بۆ کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی تورکیا دەردەبڕێت
سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان ھاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی تورکیا دەردەبڕێت.
ئەمڕۆ شەممە (15ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆکتۆبەری 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و ھاوخەمی بۆ خێزان و کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی شاری ئەماسرای پارێزگای بارتینی باكووری تورکیا دەربڕی.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە پەیامێکدا بۆ مەولوود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی بە خێزان و کەسوکاری قوربانییان گەیاند.
دوێنێ هه‌ینی (14ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆکتۆبەری 2022)، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كانێكی خه‌ڵوز له شاری بارتینی باكووری توركیا روویدا كه لەکاتی تەقینەوەکەدا 110 كرێكار لەناو کانە خەڵوزهکەدا بوونە، له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش برینداربوو.