پارتی له گه‌مه و ململانێی سیاسی‌دا
عەلی عەونی
ئه‌وانه‌ی كه پارتی تاوانبار ده‌كه‌ن به هاو ده‌ستی و بگره خزمه‌تكردنی ده‌وڵه‌تی توركیا، له راستیدا گوێز له حسابی خۆیان ده‌ژمێرن. چونكه خۆیان له خزمه‌تی ئه‌م لاو ئه‌ولادان، وا ده‌زانن پارتیش خۆیان ئاسایی ناچاره له لایه‌ك و سه‌ر به وڵاتێك بێت.
له كۆندا ململانێی سه‌فه‌وی و عوسمانی له‌سه‌ر كوردستان و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست هه‌بووه.
به‌داخه‌وه كوردستانیان له سه‌ده‌كانی رابردوودا كه‌وتنه داوی گه‌مه‌ی ئه‌م دوو زلهێزه لۆكاڵییه. زۆر به‌توندی خه‌ریكی ئه‌وه بووین ئاخۆ تورك له‌سه‌ر حه‌قن و یاخود فارس له‌سه‌ر حه‌قن. ئایا كوردستانیان پێویستن پشتگیری شیعه‌كان بكه‌ن و یاخود له به‌ره‌ی سوننیه‌كان بن. هه‌ڵبه‌ته له بیرمان نه‌چێت كه ئه‌م فراوانخوازییه‌ی توركه‌كان و فارسه‌كان هه‌رجاره و بۆ گه‌وجاندنی كوردستانیان كراسێكی جیاوازی پۆشیوه. جارێك به ناوی كهڵهگایی و ئه‌م شوێنه بۆ منه و بۆ تۆ نییه، جارێك به ناوی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت لایه‌نگرانی ئیمام حوسین (شیعه‌كان) باڵا ده‌ست بن و یاخود هه‌وادارانی عومه‌ر و عوسمان (سونییهكان) ده‌بێت سه‌رده‌ست بن، جارێك به ناوی چه‌سپاندنی سۆسیالیزم و كۆمۆنیزم و جارێك به ناوی دیموكراسی و به‌ها مرۆڤیه‌كان و …تاد هه‌وڵیان داوە گه‌لی كوردستان به‌خۆیانه‌وه خه‌ریك بكه‌ن.
ئێستا كه چیتر سیسته‌می كۆنی دابه‌شكاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كارا‌و به سوود نییه، پێده‌چێت رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به گشتی و هه‌رچوار وڵاته داگیركهرهكهی كوردستان به‌تایبه‌تی سه‌رله‌نوێ دابه‌ش و دیزاین بكرێنه‌وه، چه‌ند جۆره ململانێ له ئارادان.
1-ململانێی نێوان رۆژئاوا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و به‌شداری ئه‌وروپیه‌كان له‌گه‌ڵ روسیا و چین له‌سه‌ر ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ژێده‌ره‌كانی وزه و هه‌روه‌ها بۆ كۆنترۆڵكردنی یه‌كتری له پێشڕه‌وی كردن. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره هه‌ندێك كاره‌كته‌ری ناوچهیشیان له‌گه‌ڵدایه كه وا ده‌زانن سوود له‌م ململانێیه وه‌رده‌گرن، كه‌چی له راستیدا به‌كارده‌هێنرێن و سوودیان لێوه‌رده‌گیرێت.
2-ململانێی جیهانی ئیسلامی سوننی بۆ سه‌ركێشی و رێبه‌رایه‌تی كردنی دونیای موسڵمانان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن لایه‌كیان خۆی وه‌ك یاریكه‌ری سه‌ره‌كی و لایه‌نێك كه حسابی بۆ بكرێت له دیزاینی نوێی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و گرنگی پێ بدرێت له ئایندهی سیاسی ناوچه‌كه‌دا. هه‌ڵبه‌ته ململانێیه كه له نێوان توركیا و سعودیه و میسر یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه و هه‌رلایه‌ك هه‌وڵ ده‌دات و ئیدعا ده‌كات كه مافی ئه‌وه وه‌ك رێبه‌ری جیهانی سوننی له گهمهكهدا وه‌ربگیرێت. ئه‌مه جگه له گه‌مه‌ی خودی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان به‌ده‌ر له ململانێ له‌گه‌ڵ توركیا، وه‌ك سیاسه‌ته‌كانی قه‌ته‌ر و ئوردون و …تاد.
3-گه‌مه‌ی نێوان توركیا و ئێران، ململانێیه‌كی كۆنه و له‌سه‌ر فراوانخوازی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی زیاتری سه‌روه‌ت و سامان و ئه‌رزه له ناوچه‌كه. ئه‌م ململانێیه چونكه له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر خاكی تورك و فارس نییه، هه‌میشه پێویستی به‌وه هه‌بووه له گه‌لانی ناوچه‌كه تێوه‌بگلێنن و به‌شداریان بکەن له‌م ماڵوێرانییه. به‌داخه‌وه گه‌لی كوردستان له سه‌ده‌ی رابردوو و سه‌ده‌كانی پێشتر بووه بابه‌تی ئه‌م ململانێیه.
شایانی باسه له ئاستی گه‌وره‌تردا خودی تورك و فارس له لایه‌ن ئه‌مریكا و روسیاوه گه‌مه پێكراون.
4-ململانێی نێوان خودی كوردستانیان. له‌م بارودۆخه نوێیه‌دا كه هه‌میشه تۆپ له نێوان تورك و فارس‌دا گه‌مه‌ی پێده‌كرا، به سه‌رسوڕمانه‌وه ده‌بینن ئه‌وان هه‌ندێك جار غارده‌ده‌ن و گه‌مه ده‌كه‌ن، كه‌چی ده‌بینن هیچ تۆپێك له سیاسه‌تدا له‌نێوان ئه‌واندا ده‌ست به ده‌ست ناكرێت.
بگره تیم و یاریزانی دیكه هاتوونه‌ته مه‌یدان و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان یارییه‌كی دیكه‌ی سیاسی نه‌ك بۆ سه‌فه‌وییه نوێیه‌كان و عوسمانییه نوییه به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ رۆژئاوا‌و روسیا و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێك هێزی به‌ناو كوردستانی هێشتا نه‌یانتوانیوه خۆیان له گه‌مه‌ی كلاسیكی سیاسی رزگار بكه‌ن و ئێستاش به هه‌مان شێوه‌ی كۆن كه‌وتوونه‌ته به‌ره‌ی سه‌فه‌وییه نوێیه‌كان و بۆ ئه‌وەی ئه‌م رێزبه‌ندییه هه‌ڵه‌یەی خۆیان پاساو بده‌ن، ده‌یانه‌وێت پارتی به زۆری زۆرداری بخه‌نه به‌ره‌ی توركیا و شەریک بۆ خۆیان ساز بکەن.
ئەو ھێزگەلە بە ناو کوردستانیە دەیانەوێت پارتی به زۆری زۆرداری بخه‌نه به‌ره‌ی توركیاوە. ئه‌مه له كاتێكدایه كه پارتی وه‌ك یاریكه‌رێكی سیاسی حیساب بۆكراو له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ئه‌م ململانێیانه حیسابی بۆ ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت توانیویه‌تی گۆڕانكاری گه‌وره به‌سه‌ر جۆری تێگه‌یشتن و سهرەدەری توركه‌كان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كوردستاندا بێنن.