واشنتۆن پۆست ، ڕێکەوتنی نهێنی ئێران بۆ ناردنی مووشەکی بالیستی بۆ ڕووسیا بۆ شەڕی ئۆکراینا ئاشکرا دەکات

 

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویكردەوە، ئێران ئامادەكاری دەكات بۆ ناردنی دوو جۆر مووشەكی بالستیكی سەرزەوی بۆ سەرزەوی لەگەڵ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی زیاتر بۆ رووسیا.

 

بە گوێرەی سەرچاوە هەواڵگرییەکانی رۆژئاوا، رووسیا لە دوای لەشکرکێشی بۆ سەر رووسیا تا ئێستا شەش هەزار کەرەستەی سەربازیی قورسی لەدەستداوە.

 

له ماوه ی چه ند هه فته ی ڕابردوودا، هه ندێك میدیا وێنه ی فڕۆكه بێ فڕۆكه وانه كانی ( شاهد 136 )ی دروستكراوی ئێرانیان بڵاوكرده وه كه له لایه ن هێزی ئاسمانی ئۆكرایناوەخراونه ته خواره وه ؛ پرسێک کە تا ئێستا ئێران سوورە لەسەر ڕەتکردنەوەی.

 

هەروەها بەرپرسانی پنتاگۆن و کیێڤ بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهد١٣٦ لەلایەن ڕووسیاوە پشتڕاست دەکەنەوە.

 

ئەم ڕاپۆرتە بە پشت بەستن بە قسەی کاربەدەستانی ئەمریکی و دامەزراوە ئەمنیەکانی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا، کە تا ئێستا ناویان نەهاتووە، دەنووسێت کە ئێران، وەک نیشانەیەکی ڕوون بۆ فراوانکردنی ڕۆڵی خۆی لە دابینکردنی چەک بۆ مۆسکۆ، شاندێکی بۆ ڕووسیا ناردووە بۆ تاوتوێکردنی مەرجەکانی ناردنی ئامێری نوێ، لەوانە بۆ ناردنی  دوو جۆر مووشەکی زەوی بۆ سەرزەوی، فاتح-110 و زولفیقار.

 

ئەم مووشەکانە مەودای 300 کم و 700 کمیان هەیە.

.

Back to top button