مانگی 12 بەشی 2 و 3ی شه‌قامی 150 مەتری بەڕووی شوفێراندا دەکرێتەوە

 

کارکردن لە ھەردوو بەشی دووەم و سێیەمی شەقامی ١٥٠ مەتری ھەولێر تەواو بووە و تەنھا ھەندێک وردەکاری ماوە کە تا مانگی ١٢ی ئەمساڵ ھەمووی تەواو دەبێت و دواتر ھەردوو بەشی بەڕووی شوفێران دەکرێنەوە.

 

سەرتیپ قادر، سەرپەرشتیاری دروستکردنی شەقامی ١٥٠ مەتری ھەولێر، لە لێدوانێکدا بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک گوتی: “بەشی سێیەمی شەقامی ١٥٠ مەتریش تەواو بووە و رێژەکە گەیشتۆتە زیاتر لە ٩٠% و تەنھا ھەندێک وردەکاری ماوە تەواو بێت، کە لە شەقامی بەحرکە تا رێگای دھۆک دەستپێدەکات و ٦.١کم دەبێت، ئێستاش دانانی ھێمای ھاتووچۆ و ھێڵکاری و پارچە پارچەی بچووک ماوە قیرتاو بکرێت، بۆیە بەشێوەیەکی گشتی ھەموو رێگا سەرەکیەکان و پردەکان و سیستەمی رووناکی و ئاوەڕۆ تەواو بووە”.

 

سەرتیپ قادر گوتیشی: “بەشی دووەمیش لەقۆناغی کۆتایی دایە و ھەردوو بەش پێکەوە تەواودەبن و کۆتایی بەکارەکانمان دێت کە ئەویش ٧،٦کم دەبێت لەرێگەی شەقڵاوە تا دەگاتە کەسنەزان، ھەروەھا بەھەر سێ بەشەوە کە تائێستا تەواو بووە ٢٣کم دەبێت”.

 

لە کۆتاییشدا باسی لەوەشکرد: “تاوەکو مانگی ١٢ی ئەمساڵ ھەموو کارەکان بەوردەکاریەوە تەواو دەبێت و ھەردوو بەش بەڕووی شوفێران دەکرێتەوە”.

Back to top button