مەحمود سەنگاوی بەرهەم ساڵح بارە بەسەر یەکێتییەوە
دوای شکستی بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، لە ئێستادا بەشێک لە سەرکردایەتی یەکێتی پێیان وایە، بافڵ تاڵەبانی فێڵی لە بەرهەم ساڵح کردووەو سەرکردایەتی یەکێتی ترسیان لە دووبارە جیابوونەوەی بەرهەم ساڵح هەیە، بە تایبەت دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە مەراسیمی دەست بەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێ ئامادەنەبوو.
بە پێی زانیارییەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک بەرهەم ساڵح بەسەرکردایەتی یەکێتی گوتووە، پەیوەندی بە یەکێتیەوە نەماوە و ڕەنگە لەکاری سیاسی دوور بکەوێتەوە.
لە بەرامبەردا مەحمود سەنگاوی ڕایگەیاندووە “کاک بەرهەم لەوەزیاتر چی دەوێت؟ مام جەلال ڕێزیلێگرت و هێنایەوە، ئەوەتا ئێمەش خۆمان و یەکێتیشمان خستووەتە خزمەتی چییە هەر ناڕازییە؟ ئەگەر ناڕازییە ئیدی بارە بەسەری یەکێتییەوە.
هەروەها خواکوڕک لە کەسیەتییەکی نزیک لە بەرهەم ساڵح زانیویەتی بەرهەم ساڵح گوتویەتی یەکێتی لەگەڵ من ڕاست گۆ نەبوو، یەکێتی ببەر لەوەی گۆڵ لەمن بکات گۆڵی لە خۆی کرد، بەڵام با بمێنێت پاش ماوەیەکی کورت هەموو ڕاستییەکان ئاشکرا دەبن و ئەمە سەرەتاییەکی نوێیە لەناو یەکێتیدا.