ئۆکراینا: ئێران بەرپرسە لە مردنی خەڵکی ئۆکراین بەهۆی ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا

 

دوای هێرشە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕوسیا ڕۆژی دووشەممە بۆ سەر کیێڤ، یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ئێرانی بە “بەرپرسی کوژرانی گەلی ئۆکرانیا” ناوزەد کرد. لە هەمان کاتدا وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە داوای سزادانی ئێرانی کرد.

 

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی ئۆکراینا چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە سوپای ڕووسیا لە هێرشەکانیدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی مۆدێلی “شاهید-١٣٦” بەکاردەهێنێت، لەوانە هێرش بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان و ژێرخانی ئابووری.

Back to top button