فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا : پێویستە شەهیدانی تۆپبارانە سنوورییەکان ، ماف و ئیمتیازاتی یاسای شەهیدانەیان بۆ دیاری بکرێت
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ، داوایەک ئاراستەی کۆمسیۆنی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسیی پەرلەمانی عێراق دەکات .
لە داوکارییەکی فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا دا هاتووە ، پێویستە شەهیدانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێشمەرگە و خەڵکی سڤیلەوە کە بە هۆی تۆپباران و بۆردوومانەکانی وڵاتانی دراوسێ گیان لە دەست دەدەن ، یاسای شەهیدانەی عێراقی بیانگرێتەوە و کەس و کاری ئەو شەهیدانە وەک هەموو شەهیدانی ناوچە و پارێزگاکانی تری عێراق لەو شایستە یاساییانە بێبەش نەبن .
لە نامەکەی فراکسیۆنی پارتیدا کە رۆژی 10/10/2022 ئاراستە کراوەو واژووی ڤیان سەبری´سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەسەرە ، تەیدا هاتووە ، داوای ئێمە بۆ ئەژمار کردنی ئەو قوربانیانە ، وەک شەهید بەپێی مافی یاسای ژمارە 2 ی شەهیدانەی 2016 ی عێراقییە و چاوەڕوانیمان ئەوەیە ، هەمان یاسا شەهیدان و قوربانیانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە وەک هەموو ناوچە وپارێزگاکانی تری سنووریی عێراق .
.