جووتیار عادل، لەبارەی بودجە و مووچە و پلەرزکردنەوە لێدوانی تازەی دا

 

 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی بودجە و شایستەی دارایی هەرێمی کوردستان و 200 ملیارەکە  و پرسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لێدوانی تازەی دا.

 

د. جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرێس کۆنفراسێکددا رایگەیاند:”وەکوو  حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرنامەی خۆمان هەیە، لە چوارچێوەی ئەو گفتوگۆیانەی پێشتر کرابوون لەسەر دۆسیەی نەوت و بودجە و پێشمەرگە و مادەی 140، بۆ  لایەنە سیاسیەکان جەخت لەسەر ئەو دۆسیانە دەکەینەوە، دەبێ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئەو تەوەرانە بابەتی سەرەکیان بێ لە گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق.”

 

ئەوەشی خستە ڕوو: ” بە داخەوە ئەمساڵ بەغدا تەنیا بە دووجار 200ملیارەکەی ناردووە، ئەوەی  پێویست بووە پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا ڕێکكه‌وتووە هیچ بیانوویەک نەبووە ئەو پاره نەنێردرێ، ئومێدەوارین حکوومەتی نوێی عێراق پشت به دەستوور ببەستێت و ماف و شایستە داراییەکانی کوردستان بنێرێ.”

 

د.جووتیار عادل، ڕوونیشی کردەوە هەرکات پێویست بکات وەفدی حکومەت بۆ گفتوگۆ دەچێتە بەغدا.

 

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی بودجە گوتی: “بودجەی ساڵی 2023،پەیوەستە بە بودجەی عێراق، هەرکات لە عێراق بودجە ئامادە کرا ئەوە ئێمەش ڕەشنووسی بودجەی خۆمان ئامادە دەکەین.”

 

لەبارەی پلەبەرزکردنەوە گوتی: “لیژنەی پەیوەندار لە حکوومەت بۆ بابەتی پلەبه‌رزکردنەوەی فەرمانبەران کاری خۆی دەکات، ئەو بابەتەش پەیوەندی بە بودجە هەیە، کە لە یاسای بودجه شایستەی دارایی جێگیر کرا ئەوە پلەبەرزکردنەوەش دەکرێتەوە.”

Back to top button