داوا ده‌كرێ رۆژی شه‌ممه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق بدرێ

لە راگەیێندراوێکدا کەمێك پێش ئێستا هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بانگەوازی دەنگدان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەین.

 

هاوپەیمانێتییەکە راشیگەیاندووە:” خێراکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت بە پێویست دەزانین.

 

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.

Back to top button