ڕاپۆرتێکی ئەمریكی: سوپای پاسداران له‌نێو ئۆكراینا مه‌شق به‌ سه‌ربازانی ڕووسیا ده‌كا

بە گوێرەی تۆڕی “فۆکس نیوز”ی ئەمریکی، ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێران لەو ناوچانە بینراون کە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ڕووسیان لە ئۆکراینا لەپێناو مەشق و راهێنان بە هێزەکانی ڕووسیا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای تۆژینەوەی جەنگ “IFSW”، هێزەکانی ڕووسیا ڕەنگە ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێرانیان بانگهێشت کردبێت بۆ مەشقپێکردن بە ڕووسەکان لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی “شاهید ـ 136″، ئەمەش نموونەیەکی دیکەیە لەسەر پەیوەندیی گەرمی نێوان ڕووسیا و ئێران.

 

ڕاپۆرتەکە ئەوەش دەخاتە ڕوو، ناوەندی بەرهەڵستکاری ئۆکراینا لە 12ی ئەم مانگە ڕایگەیاند، ژمارەیەکی دیارینەکراو لە ڕاهێنەرانی ئێرانی گەیشتنە دژانکۆی لە نیمچە دوورگەی کریمیا و بەندەری زالیزنی و هلادیڤتسی لە هەرێمی خێرسۆن.

هاوکات ڕۆژنامەی “دەیلی میرۆر”ی بریتانی ئەم هەواڵانەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، دەکرێت ژمارەیان 50 شارەزای سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بن.

Back to top button