چه‌ند نهێنییه‌كی تری كرده‌كانی دژه‌تیرۆری یەکێتی ئاشکرا بوو … یه‌كێتی به‌ره‌و مه‌رگ ده‌بات
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك كه‌سایه‌تیی دیاری چه‌مچه‌ماڵ و سنووره‌كه ده‌ڵێ، ئەوەی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی دەیکەن کارێکی نایاسایی و نامرۆڤانەی تیرۆریستیە.
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك له نووسینێکدا کە لە پەیجی فەرمی خۆی له تۆێی کۆمەڵایەتی فه‌یسبووك بڵاویکردوەتەوە و نووسیویه‌تی، ئه‌م بابه‌ته پێوه‌ندی به ڕقی شه‌خسی و ململانێی سیاسییه‌وه نییه، له سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌زگای دژه‌تیرۆره‌وه، مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رپرسانی یه‌كێتی هه‌ستی پێ كرا و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئه‌و حزبه‌وه، ناڕه‌زایی و ڕه‌خنه‌ی توند تا ئاستی وازھێنان له یه‌كێتی له‌و ده‌زگایه گیرا، له سه‌رده‌می دروستبوونی دژه‌تیرۆری یه‌كێتییه‌وه و له كاتی ده‌سه‌ڵاتداری ھه‌ردوو ھاوسه‌رۆكانیش، له ھه‌موو له‌تبوون و ناكۆكییه‌كانی ناو یه‌كێتیدا ئه‌و ده‌زگایه ڕۆڵی زۆر خراپی بینیوه.
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك هەروەها نووسیوویەتی، ئه‌و چه‌ند ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسییه دیار و كاریگه‌ره‌ی كه له یه‌كێتی جیا بوونه‌وه و دواتر پێوه‌ندییان به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه كرد، به‌وه‌ش گورزێكی كوشنده به‌ر یه‌كێتی كه‌وت، له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان بۆ مام جه‌لال، خاڵی سه‌ره‌كیی داواكارییه‌كانیان ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دژه‌تیرۆر بوو، به‌و ھۆیه‌ی ئه‌م ھێزه مامه‌ڵه‌ی نادروست له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی ناو یه‌كێتی ده‌كات و بووه‌ته جێی مه‌ترسی بۆ سه‌ریان، به‌ڵام گوێیان لێ نه‌گیرا و ئه‌وانیش یه‌كێتییان به‌جێھێشت.
دەشلێت:”له ساڵی ٢٠١٨ له ئه‌نجامی ململانێی باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی، له دره‌نگانی شه‌و ھێزێكی دژه‌تیرۆری گه‌وره‌ی 40 بۆ 50 ھه‌مه‌ڕ، به‌كار ھێنرا و له شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ په‌لاماری ھێزێكی سه‌ربه لیوای كۆسره‌ت ره‌سووڵیان دا، له‌و په‌لاماره‌دا نه‌قیب بێستوونی ئامۆزای ئێمه و فه‌رمانده‌یه‌كی دڵسۆزی یه‌كێتی و كوڕی شه‌ھیدی سه‌ركرده‌ی یه‌كێتییان شه‌ھید كرد، بۆ سبه‌ی ئێواره‌كه‌ی له‌بری داوای لێبوردن، له پێگه‌ی فه‌رمی دژه‌تیرۆره‌وه بڵاویان كرده‌وه، چه‌ند چه‌ته و ڕێگرێك چوونه‌ته سه‌ر ڕێیان و یه‌كێك له چه‌ته‌كانیان كوشتووه”.
لە نووسینەکەی هەروەها ئاماژه‌ی به كوشتنی موراد كانی كورده‌یی كردووه و ده‌ڵێ، پارساڵ پێشمه‌رگه‌ی دێرین و فه‌رمانده‌یه‌كی دیاری یه‌كێتی به‌ناوی موراد كانی كورده‌یی له شارۆكه‌ی ڕانیه، ھێرش كرایه سه‌ری و خۆی و ھاوڕێكانی شه‌ھید كران، به قسه‌ی به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و كه‌سوكاری موراد، دژه‌تیرۆری یه‌كێتی ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجام داوه. له‌م مانگه‌شدا عه‌قید ھاوكار جاف ئه‌فسه‌رێكی دیار و كاریگه‌ری یه‌كێتی و خودی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانی به كرده‌یه‌كی تیرۆریستی، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ته‌قێنرایه‌وه و خۆی تێدا به به‌رچاوی ژن و منداڵه‌كانیه‌وه شه‌ھید كرا و سووتا، دوای چه‌ند ڕۆژێك ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ھه‌رێم به به‌ڵگه و بڵاوكردنه‌وه‌ی ددانپێدانانی تاوانباره‌كان ڕای گه‌یاند، گرووپێكی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی ئه‌و كاره تیرۆریستییه‌یان ئه‌نجام داوه.
له كۆتایی نووسینەکەشیدا عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك باسی له‌وه كردووه، ئەمە جگە لەوەی چەندین جار دژەتیرۆری یەکێتی بەکارھێندراوە بۆ ململانێی ناوخۆیی و سەر ماڵی بەرپرسانی باڵای یەکێتی، بەکارھێندراوە دژی مەڵبەند و مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەری پەروەردە و کەسوکاری شەھیدانی یەکێتی لە چەمچەماڵ، چەند جارێکیش پریشکی شەڕانگێزی و تاوانکاری ئەو دەزگایە بەر ئێمەش کەوتووە، ئەگەر سەرکردایەتی یەکێتی ڕێگری لەو کارە خوێن ڕێژی و نایاسایانەی ئەو ھێزە نەکات و بە توندی سزای بەرپرسانی ئەو دەزگایە نەدات، ئەوا بە دڵنیاییەوە بە دیار مەرگی یەکێتیەکەیانەوە دانیشتون لەسەر دەستی ئەو دەزگایە و زۆر نابات سەریان دەخوات، بەتایبەت لە ڕووی جەماوەری و پەیوەندی لەگەڵ ھاوپەیمانان، چونکە ئەوەی ئەو گروپە دەیکەن کارێکی نایاسایی و نامرۆڤانەی تیرۆریستیە،.