كیێڤ “ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشی” راگه‌یاند و داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات
ئیداره‌ی شاری كیێڤ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کە ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیانی كردوه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئاگاداربن، له كیێڤ ئاگادارییه‌كی ئاسمانی راگه‌یه‌ندراوه، داوا له هه‌موان ده‌كه‌ین به‌په‌له بچنه شوێنی خۆ حه‌شاردان و ژێر زه‌مینه‌كانه‌وه.
میدیاكانی ئۆكراینا باسیان له سه‌پاندنی باری ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشی كردوه له پایته‌خت و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ریدا به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی كیێڤ و دنیپرۆپیترۆڤسك، هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی زاپۆریژا به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی ئه‌و خاكه‌ی كه هێشتا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای ئۆكراینایه.
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان رایانگه‌یاندوه، له كیێڤ بۆ جاری دوه‌م ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كان ده‌ستیپێكردوه، ئه‌وه‌ش دوای 20 خوله‌ك دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شه‌پۆلی یه‌كه‌م.