یه‌كێتی جارێكی تر پابه‌ندی ئاگربه‌س نه‌بووه چەند فەرماندەیەكیش شەهید كران
له بەرگی پێنجەم و به‌شی دوانزده‌یه‌می، كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، سه‌رۆك بارزانی باسی قۆناغێكی تری شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كات، له‌وكاته‌دا كه یه‌كێتی جارێكی تر پابه‌ندی ئاگربه‌س نه‌بووه و ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یش ده‌هێنێ كه له‌و شه‌ڕه‌دا شه‌هید كراون.
له لاپه‌ڕه 266 دا، سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی له‌سه‌ر داوای زۆری لایه‌ن و خێرخوازانی ناوخۆ و دۆستانی ده‌ره‌وه، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان و چه‌سپاندنی ئاشتی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری ئاگربه‌س و راگرتنی شه‌ڕمان له هه‌موو به‌ره‌كان دا، به‌ڵام وه‌ك رابردوو یه‌كێتی پابه‌ند نه‌بوو به بڕیاری ئاگربه‌س و له شه‌وی 8/9ی ته‌مووزی 1995 ده‌ستی به هێرشێكی به‌ربڵاو كرد، دژی هێزه‌كانی پارتی له زیاره‌ت و زینه‌تیر، شه‌قڵاوه و بالیسان و دۆڵی ئالانه، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی یه‌كێتی سه‌رپه‌رشتی هێرشه‌كه‌یان ده‌كرد، جه‌بار فه‌رمان سه‌رپه‌رشتی و فه‌رمانده‌یی راسته‌وخۆی به‌ره‌ی زیاره‌تی ده‌كرد.
سه‌ره‌تا هێزه‌كانی یه‌كێتی له چه‌ند شوێنێك، سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێنا، له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی یه‌كێتیدا، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به‌رگری قاره‌مانه‌یان له‌شه‌رعیه‌ت كرد و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ست به هێرشی پێچه‌وانه كرا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی یه‌كێتی و هێزه‌كانی یه‌كێتی تووشی شكستی گه‌وره بوون” سه‌رۆك وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها له كۆتایی ئه‌و باسه‌دا نووسیویه‌تی، به‌داخه‌وه له‌و شهڕهدانهدا ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده قاره‌مانه‌كان شه‌هید بوون، وه‌ك : ملازم سه‌ید كه‌ریم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و عومه‌ر ئاغا دۆڵه‌مه‌ڕی و حاڵی دۆڵه‌مه‌ڕی و عه‌لی شه‌عبان كه پێشمه‌رگه‌ی كۆماری كوردستان و هه‌ڤاڵی بارزانی نه‌مر بوون له سۆڤێت و سلێمانی هه‌رنی، جه‌عفه‌ر سادق، حه‌سه‌ن نه‌جار، تۆفیق بیرێژی.