حەشدی شەعبی هەڵدەوەشێتەوە

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق بە یاسایی كرا, بەڵام ئەو گرووپە چەكدارە تا ئێستا چەندین پێشێلكاری بۆ سەر مافی مرۆڤ كردووە لە شەڕانەی بەشداری تێدا كردووە بە تایبەت لە ناوچە سونیەكان, جگە لەوەی جیهان بە گشتی و ئەمریكا بە هێزێكی مەزهەبی لە حەشدی شەعبی دەڕوانن, فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئاشكرای دەكات كە ئەمریكا فشاری خستۆتە سەر عەبادی بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی.
جەمال مورتكە، فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ، ڕایگەیاند: “ئەمریكا فشاری لەسەر عەبادی كردووە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، چونكە حەشد دروستكراوی دەرەوەی عێراقە و پرسێكی مەزهەبییە”.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە نهێنی ناو نوسكردنی سونەو كوردی لە ریزی پێشمەرگە ئاشكرا كرد و گوتیشی:” هۆكاری هەوڵدان بۆ دروستكردنی هێزی كوردی و عەرەبی سوننە لەنێو حەشدی شەعبی، بەو ئامانجەیە كە بڵێن حەشد هێزێكی مەزهەبی نییە و “گوایە ئەم هێزە هێزێكی عێراقییە، بەڵام ئەمریكا نایەوێت حەشدی شەعبی لە ناوچە عەرەبییە سوننییەكان بێت، بۆیە چاوەڕوانی هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزە دەكرێت”.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا كە پەیوەست بوون بە ئازادكردنەوەی موسڵ جەماڵ مورتكە گوتی: ” خێراتركردنی هەنگاوەكانی ئازاد كردنەوە لە پێش هێزە عێراقیەكانە, هەروەها بەشێك لە قۆناغەكە و چاوەڕوان دەكرێت ئەمریكا ئەم كارە بكات”.

Back to top button