بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ستراتیجیی وەرچەرخانی دیجیتاڵی دەستی پێکرد
لە بەردەوامیی پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کارنامەی خۆی و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێوەڕەسمی ڕاگەیاندنی ستراتیجیی وەرچەرخانی دیجیتاڵی دەستی پێ کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19/10/2022، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ستراتیجیی وەرچەرخانی دیجیتاڵی ڕادەگەیەنرێت.