ئهمڕۆ پێنجهمین ساڵوهگهڕی داستانی مهزنی پردێیه
بەهۆی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە كەركووك لەلایەن حەشدی شەعبییەوە داگیر كراو لە 20ـی ئۆكتۆبەری (2017) هێزە عێراقییە داگیركەرەكانی ئەوكات بە حەشدی شەعبی و هێزێكی ئێجگار زۆر لە نەیارانی گەلی كوردستان لە پاسداری ئێران و چەندان گروپی توندڕەوی دیكەی ئێرانی و عێراقی و هەواڵگری دەوڵەتانی ناوچەیی هێزە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بەنیاز بوون بەرەو هەولێر و شوێنەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بێن، بەڵام لە پردێ هێزەكانی پێشمەرگە ڕێگرییان لێ كردن و بە خوێنی ژمارەیەك پێشمەرگەی قارەمان بەرگرییان لە گەل و قەوارەی هەرێمی كوردستان كرد و لە پردێ دوژمن تێك شكا و هێزی پێشمەرگەی كوردستان سەر كەوت.