لە رۆژئاوای كوردستان هەڕەشەی دەركردن لەكەسوكاری پێشمەرگەكانی رۆژ دەكرێت

خواكوڕك

لەگەل ئەوەی دەسەڵاتی خۆسەپێنی لە رۆژئاوای كوردستان چاڵاكی سیاسی لە حزبە سیاسیەكانی دیكەی قەدەغە كردوو هەروەها تا ئێستاشی لەگەڵ بێت بەردەوامە لە رێگری كردنی هێزی پێشمەرگەی رۆی رۆژئاوای كوردستان كە لە باشوری كوردستان مەشقیان پێكراوە, لە ئێستادا گوشاری خستۆتە سەر كەسو كاری ئەو پێشمەرگانەی كە لە نێو هێزی رۆژن.
بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) ئەمڕۆ ئاسایشی پەیەدە هەلیان كوتاوەتە سەر چەند ماڵێك كە كەسوكاری ئەو پێشمەرگانەن كە لە نێو ریزەكانی هێزی پێشمەرگەی رۆژن, هەڕەشەی دەركردنیان لێدەكەن لە رۆژئاوای كوردستان, كە ئەمەش دۆخێكی دەروونی خراپی لە لایەن كەس و كاری ئەوپێشمەرگانە دروست كردووە.

ئەو سەرچاوەیەی خواكوڕك گوتیشی:” ئاسایشی پەیەدە لە هەر مالێك لەو ماڵانەی كە هەلیان كوتاوەتەسەر بە دوای ئاڵایی كوردستاندا گەڕاون بەو ماڵانەی گوتووە كە بوونی ئاڵای كوردستان لە نێو ماڵەكانتان تاوانێكە دژ بە یاساكانی پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) لەگەڵ كۆكردنەوەی ئاڵای كوردستان دوو كەس لە كەسوكاری پیچشمەرگەكانی هێزی رۆژیان رفاندووە.
شایەنی گوتنە , لە دوای ئەوەی كە پەیەدە لە رۆژئاوای كوردستان چەند بارەگایەكی ئەنەكەسەی سوتاند و ئاڵای كوردستانی هێنایە خوارەوە, ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یادەكانی نەورۆز و ئادار بە هەموو شێوەیەك لەقەدەغە كراوە, رێگری كرا لە كردنەوەی ئاگری نەورۆز.

Back to top button