پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، پرسهنامهیهكی ئاڕاستهی بنهماڵهی هونهرمهندی كۆچكردوو ئیسماعیل خهیات كرد.
دهقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان :
بۆ بنەماڵەی بەڕێزی هونەرمەندی شێوەكار ئیسماعیل خەیات، بەتایبەتی خاتوونی هونەرمەند گەزیزە عومەری هاوسەری:
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند ئیسماعیل خەیات-مان بیست، مامۆستا ئیسماعیل خەیات، یەكێك بوو لەو هونەرمەندە بەئەزموون و ناودارانەی بواری شێوەكاری، كە ساڵانێكی زۆر ، لەڕێی هونەرەكەیەوە، خزمەتێكی زۆری پێشكەش بە پرسی كورد و كوردستان كرد و ئەرشیڤێكی گەورەی لە تابلۆ و شاكاری هونەری بۆ بەجێ هێشتین، بۆیە بە كۆچی دوایی ئیسماعیل خەیات، هونەری شێوەكاریی لە كوردستان، هونەرمەندێكی مەزنی لەدەست دا.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن و دلۆڤان، گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و سەبرو ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان