داستانی پردێ… وانەیەک بۆ دوژمنانی پارتی
ئەسرین عاسی شوانی
لە شانزەی ئۆکتۆبەر و پێشڕەوی سوپای عێراق و ملیشیای حەشدی شەعبی بە ئاراستەی ناوچە کوردستانیەکان و خەونی حوشتری کاربەدەستانی عێراق کە پێیان وابوو بونی سوپای زەبەلاح و چەکی پێشکەوتوو ئامێری سەربازی ورەی پێشمەرگەو جەماوەری کوردستان تێکدەشکێنێت، کەوتنە پەلاماردانی گوندو شارو شاروچکەکانی دەورووبەری کەرکوک، دەیانویست پێشڕەویان بەرەو سەنگەرەکانی پارتی زیاتر بکەن ، بۆیە لە ناحیەی پردێ پێشمەرگە قارەمانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ،قەندیل ئاسا ڕووبەڕوی پێشکەوتوترین چەکی سەردەم بونەوەو پەندێکیان بە حەشدو سوپای عێراق دا کە با بە دەواری شڕی نەکردبێت و دەیان لاشەی کوژراو ناقیلەو ئۆتۆمبێلی سەربازیان لە دوای خۆیان جێ هێشت، سەری شۆڕیان خستە ناوگەڵیان بە شکستەوە پاشەکشەیان کرد،هەر ئەو داستانەش بوە هۆی ئەوەی لەسەر پاشەڵی خۆیان دانیشن پەندێک لە ئازایەتی و قارەمانی پێشمەرگەی پارتی وەرگرن وکۆتایی بە داگیرکاری بهێنن،
ئەمە جاری یەکەم نیە کە شێرەکوڕانی پارتی و بارزانی خەونی داگیرکەرانی کوردستان لە گۆڕ نەنێن ،چونکە تاکە خەمخۆری بست بەبستی خاکی کوردستان پێشمەرگەی پارتی و بارزانیەو ، دەستەبەری پاراستنی خاکی هەرێم و حکومەتی خۆماڵیە،هەر ئەو پێشمەرگە گیان لەسەر دەستانەیە،کە وەک بورکان بەڕووی داگیرکەرانی کوردستان چونەوەو لە پردێ دەرسێکیان بە حەشدی شەعبی دا مەگەر هەر بەوان درابێ و دەیان کەلاکیان لە مەیدانی شەڕ جێ بهێڵن،
بۆیە دەتوانین داستانی پردێ لە مێژووی پڕ لەسەروەری پارتی دا،وەک یەکەم و دوا داستان ئەژمار نەکرێت،لەبەر ئەوەی تا پارتی و سەرکردە قارەمانەکەی بونی هەبێت،پارتی دیموکراتی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکانی وەک داستانی پردێ ئاسا ڕوبەڕوی سەرجەم پیلانەکانی دوژمنان دەبنەوەو بست بەبستی کوردستانیان لێ دەکەنە گۆڕستان و خەونی نەزۆکیان لە گوڕ دەنێن،چونکە ئەوە هەر پێشمەرگەی پارتیە وەک هێزێکی لەبن نەهاتوی هەڵقوڵاوی ناو جەماوەری کوردستان،شکست بە پلانی دوژمنان دێنێت و،دەرسیی وایان دادەدات تا تەمەنیان هەیە سڵ لە ناو تواناو ئازایەتی پێشمەرگەی پارتی بکەنەوە،وەک شتێکی حاشا هەڵنەگریش تا پارتی بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی بونی هەبێت،ئەبێ دوژمنان خەونیان بەرنە گۆڕەوە،لەهەر ناوهێنانێکیان توشی لەرزۆکەو شۆک بن.