سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی ئۆکتۆبەر ( تشرینی یەکەم)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد بە سەرۆکایەتی مەهدی سەفەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلوماسیی ئابووری.

لە کۆبوونەوەکەدا کە عەلی فکری جێگری وەزیری ئابووری ئێران ئامادەی بوو ، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تاووتوێ کرا.

 

جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکان لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ بازرگانان و سەرمایەگوزاران لە ھەردوولا و نەھێشتنی ئاستەنگەکان لە بەردەم بزاڤی بازرگانی کرایەوە.

 

Back to top button